بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ڕێگەی کورتە نامەوە هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم نامانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە نێردراون و هەڕەشەی دەستبەسەرکران یان لێپرسینەوە لە هاووڵاتیان دەکرێت. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بە هەڕەشە و هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازی لە ئێران و کوردستان، ڕێگری لە دەستپێکردنەی هەر چەشنە ناڕەزایەتییەک دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بکات.
