کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز

هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمو

 

 

بەپێی ئاگادارییە فەرمییەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بریتانیا، ڕۆژی ڕابردوو دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورموز و کەنداوی فارس ئەنجام دراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ڕووداوی یەکەمدا کە لە نزیکەی ٥٠ مایلی دەریایی باشووری ڕۆژئاوای دوبەی لە ئیماراتی یەکگرتوو ڕوویداوە، کەشتییەکی بارهەڵگر بە مووشەکێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج و نوقم بووە. بە وتەی کاپیتانی کەشتییەکە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا هیچ زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە و خزمەتگوزارانی کەشتییەکەش هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە. لە ڕووداوی دووهەمدا کە لە گەرووی هورموز و نزیکەی ١١ مایلی دەریایی باشووری عومان ڕوویداوە، کەشتییەکی بارهەڵگری دیکە بە مووشەکێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاگرێک لە ناو کەشتییەکە درووست بووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارانی کەشتییەکە بە سەڵامەت ڕاگوێزراون بۆ شوێنێکی ئەمن. ناوەندی ئۆپەراسیۆنی بازرگانیی دەریاییی بریتانیا داوای لە کەشتییەکان کردووە کە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هورموز و کەنداوی فارس وریا بن و هەر چالاکییەکی گوماناوی بە ئاگاداری سەرچاوە پێوەندیدارەکان ڕابگەیەن.