بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ژمارەیەک لە دانیشتوانی شاری ئاودانان دژ بە جێگیر کردنی هێزەکانی ڕژیم لە ماڵی مامۆستایان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، خەڵکی ئەو شارە بە کۆبوونەوە لە دەوروبەری بینای مامۆستایان، سەرەڕای ناڕەزایەتی دژ بە جێگیرکردنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بینایە، بە وتنەوەی درووشم دژ بە ڕژیم، خوازیاری چۆڵکردنی ئەو بینایە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بوون. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی لەناوچوونی پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان، هێزەکانی ڕژیم بۆ قوتابخانەکان، مزگەوتەکان، زانکۆکان و هەروها شوێنە گشتییەکانی دیکە ڕاگوێزراون و ژیانی خەڵیان خستووەتە مەترسییەوە.
