کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی دانیشتوانی شاری تاران

مەترسی لە سەر ژیان و تەندروستی دانیشتوانی شاری تاران 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بە هۆی هێرشی هەوایی بۆ سەر کۆگاکانی نەوت لە شاری تاران، بڕێکی زۆر گازی ژاراوی لە ئاسمانی ئەو شارە کۆبووەتەوە و مەترسییەکی جددیی لە سەر ژیان و تەندروستی دانیشتوان درووست کردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە ئەنجامی هێرشە هەواییە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی نەوت لە شاری تاران و کۆبوونەوەی گازی ژاراوی لە ئاسمانی ئەو شارە، ناوەندەکانی پەیوەندیدار سەبارەت بە ژەھراوی بوونی هەوای ئەو شارە هۆشداریی جددییان داوە و داوایان لە هاووڵاتییان کردووە کە بە هێچ شێوەیەک لە شوێنە گشتییەکان کۆ نەبنەوە. هاوکات لە چەند شاری دیکەش لەوانە شاری کەرەج، کۆگاکانی سووتەمەنی هێرش کراوەتە سەریان و مەترسیی ڕوودانی هەمان کارەسات لە ئارادایە.