بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە بیناکانی شارەداری لە شاری تاران بە مەبەستی جێگیر کردنی هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج بە نەهێنی بەکار دەهێنرێن.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ناوچەکانی ٥ و ٦ی شاری تاران، بیناکانی شارەداری بە مەبەستی جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج بەکاردەهێنرێن و ئیزن بە هاووڵاتیان نادرێت سەردانی ئەو شوێنانە بکەن. شایانی باسە کە بە هۆی ئەم کردەوەی ڕژیم، چەندین شوێنی گشتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، هێرشی هەواییان کراوەتە سەر و زیانێکی زۆر بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووە.
