بەپێی ڕاپۆرتەکان، پادگانی سپای پاسداران لە شاری ئیسفەهان بەر هێرشێکی هەوایی کەوتووە و دووکەڵێکی ڕەش لە ئاسمانی ناوچەکە بەرز بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پێشتر هێزەکانی سپای پاسداران بەشێک لە هێز و کەرەستەکانیان لەو پادگانەوە گواستوەتەوە بۆ قوتابخانەی “ئێبن سینا” لە ناوچەیەکی مەدەنی شار و هەروەها بەشێک لە بەڵگەکانی دادگاش بۆ قوتابخانەی “ئەبوذەر” گواستراوەتەوە و پاشان تەقینەوەیەک لە پادگانەکە ڕوویداوە. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، زیانێکی بەرچاو بەر ئەو پادگانە کەوتووە و بە تەواوی ڕووخاوە.
