بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەحمان موقەدەم سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم فەرماندەیە لە ڕەوتی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژیم لە تاران کوژراوە و سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە موقەدەم یەکێک بووە لە ئەو کەسانەی کە ناوی لە گەڵاڵەی تیرۆری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا هاتووە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیەوە سەبارەت بە ئەم هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.
