ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ڕایگەیاندنێکەوە باسی لەوە کردووە کە چەند کەس دەستبەسەرکراون کە بە وتەی ئەم وەزارەتە پلانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان هەبووە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانەدا چەند چەکی جەنگی، بڕێک پارەی بیانی و هەروەها ئامێرێکی ستارلینک دەستی بەسەردا گیراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسانە بە وتەی وەزارەتی ئیتلاعات پلانیان هەبووە بەپێی ڕێنماییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوخۆی وڵاتدا چالاکی ئەنجام بدەن.
