ڕۆژی ڕابردوو، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەند و پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران هێشتا بەردەوام بوون و زیانێکی زۆر بەر ناوەندەکانی حکومەت کەوتوون.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە تاران ژمارەیەک لە ناوەندە پەیوەندیدار بە هێزەکانی ئینتزامی و بسیج کروانەتە ئامانج و دانیشتوان باس لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە نێو شار دەکەن. هەروەها لە شاری ئەهوازیش هەواڵی تەقینەوە بڵاو بووەتەوە. هاوکات بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ئیسفەهان و کرماشان چەندین ناوەندی سەرەکی هێزە ئەمنیەەکان بە تەواوی لە ناو براون. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، هەندێک شوێنی نزیک بە شەقامەکانی خومەینی، و شاپووڕی نوێ لە ئیسفەهان لە ناو ئەو شوێنانەن کە کرانە ئامانج.
