کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندە سەربازییە سنوورییەکان

درێژەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندە سەربازییە سنوورییەکان

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، بنکەیەکی گەورەی سپای پاسداران لە گوندی میرەدێی سەر بە شاری سەقز بۆردوومان کرا و بە تەواوی لەناوچووە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بنکەیە ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکانی نێوان سەقز و بانەدا هەبووە و لە ماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆری چاودێریی سنووری لەو شوێنەوە بەڕێوە دەچوو. هاوکات، دوو بنکەی پاسەوانیی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی سەرشیوی سەقزیش کراونەتە ئامانج. بە پێی زانیارییەکان، پێشتر لەلایەن ئەو دوو بنکەیەوە بەردەوام دەستبەسەر کەلوپەلی کۆچبەراندا گیراوە و چاودێریی سنوورەکان کراوە.