بە پێی دوایین هەواڵەکان، لە درێژەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، لانیکەم ١٠ ناوەندی تەندروستی و نەخۆشخانە زیانیان پێ گەیشتووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نەخۆشخانەکانی گاندی و موتەهەری لە تاران و نەخۆشخانەی ابوزەر لە ئەهواز، بەشێکن لەو ناوەندانەی کە بەر هێرش یان زیانی لاوەکی کەوتوون. هەروەها سێ بنکەی فریاگوزاریی خێرا لە شارەکانی سەراب، چابەهار و هەمەدانیش زیانیان پێگەیشتووە. شایانی باسە کە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم دوو کادری تەندروستی بریندار بوون و لە هەندێک شوێندا نەخۆشخانەکان بە شێوەی کاتی چۆڵ کراون.
