بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، تەنها ٢٤ کاتژمێر پاش کوژرانی “عەلی خامنەیی” ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ناکۆکییەکی ئاشکرا لە ناو ڕێکخستنی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی دەربارەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا سەریهەڵداوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژیم داوای گفتوگۆیان کردووە و ئەو ئامادەیە داخوازییەکەیان قەبووڵ بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا، عەلی لاریجانی ڕاگەیاندووە کە «هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادرێت» و ئەو هەواڵانە سەبارەت بە هەوڵی دووبارەکردنەوەی دانیشتنەکان ڕەت دەکاتەوە. بە وتەی کارناسان، ئەم دۆخەی ڕژیم نیشانەی قووڵبوونەوەی قەیرانە بنەماییەکانی ڕژیمە و کۆماری ئیسلامی توانای دەرکردنی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نییە.
