به‌پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران و چەند ناوچەی دیکەی ئێران هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو، لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا چەندین ناوەندی سەربازی و بارەگای سەر بە سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، له لایه‌ن ئه‌رته‌شی هه‌وایی ئیسرائیل و ئامریكاوه كراونه‌ته ئامانج و لە هەندێک ناوچەی تاران تەقینەوە و هێرشی ئاسمانی بیستراوە. هەروەها ناوەندی سداوسیما و چەند بارەگای هاوبەشی هێزە چەکدارەکانیش تووشی زیان بوون. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، کۆماری ئیسلامی هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر وڵاتانی قه‌ته‌ر، عومان و ئیمارات په‌ره‌پێداوه. شایانی باسە لە پیوەندی له‌گه‌ڵ گەشەکردنی ئەو توندوتیژییەدا، دۆخی ئەمنی و ژیانی هاووڵاتیان لە هەندێک ناوچەی تاران و شارەکانی دیکە ناجێگیره و زانیارییەکان سەبارەت بە ئاستی زیانه‌كان هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
