به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، نه‌وتكێشی عومان به ناوی “ئیسكای لایت” له لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه كراوه‌ته ئامانج و تێكشكێندراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه سه‌ربازییه‌كانی نێوان سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌رته‌شی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئا‌مریكا، نه‌وتكێشێكی وڵاتی عومان له لایه‌ن سپای ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج و تێكشكێندراوه. هاوكات كۆماری ئیسلامی كه له لێواری ڕووخاندایه، چه‌ندین مووشه‌ك و په‌هباد له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕه‌وانه‌ی “دۆبه‌ی” كراون و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و شاره كه‌وتووه.
