ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکا، فڕۆکەخانەی هەولێر لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە کرایە ئامانج.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئەو مووشەک و پەهبادانەی کە لەلایەن میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولیر کرابوون، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئامریکاوە بەرپرچ دراونەتەوە و بە تەواوی تێکشکیندراون. شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، چەندین هێزی میلیشیایی لە ناوچەکە پشتیوانیان لە کۆماری ئیسلامی دەربڕی و شەڕیان لەگەڵ ئامریکا ڕاگەیاند.
