ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان دژ به له‌سێداره‌دانی زیندانیان، ١٥ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره‌دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١٥ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “عادڵ فریشته، حه‌مید تاجیك، تاهر یوسفی، حه‌سه‌ن خه‌لیلی، فه‌رشید قاسمی، جه‌هان ئازادی، ئایسان ڕوسته‌می، مسته‌فا كه‌ماڵی، عه‌لی عه‌سگه‌ر ئه‌ولادی، نه‌ریمان زه‌نگه‌نه، شاتری، قادر محه‌ممه‌دی و كیانوش منه‌وه‌ری” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “مه‌شهه‌د، كاشمه‌ر، سه‌بزه‌وار، گورگان، شه‌هركورد، بوشێهر، دامغان، چابه‌هار، لاهیجان، مه‌لایر، گوناباد، ئیراز و مه‌هاباد“، له سێداره‌دراون.
