ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراوی شیركه‌تی داروگه‌ر له شاری تاران، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته به هۆی داخستنی چالاكییه‌كانی شیركه‌ته به بیانووی نه‌بوونی داهات، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه. له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكاران بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.
