کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی ئۆتۆمۆبێل لە ڕاسک

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی ئۆتۆمۆبێل لە راسک2

 

لە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە شۆفێران و خاوەنانی ئۆتۆمۆبێلەكان لە ناوچەکانی جەکیگور، پێشین و ڕاسک، لە دژی بڕینی بەشە سوتەمەنی مینی‌بوس و کۆمپرێسیکان، لە بەردەم فەرمانداری ڕاسک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.

نزیکەی ٣٥٠ مینی‌بوس و کۆمپریسی لە شارستانی راسک له‌گه‌ڵ بڕینی بەشە سوتەمەنی روبەڕوون، ئەم بابەتەش کاریگەرییەکی توندی لەسەر چالاکی پیشەیی شۆفێران و دابینکردنی ژیانی خێزانەکانیان داناوە. بەپێی ڕاپۆرتەكان، ناڕەزاییان دوای ئەوەی چوون بۆ کۆمپانیای پەیوەندیدار بۆ شوێنکەوتنی بابەتەکە، پێشیان وتون کە بڕیاری بڕینی سوتەمەنی لەلایەن فەرمانداری ڕاسکەوە دراوه‌؛ ئەمەش بۆته‌ هۆی زیادبوونی ناڕەزایەتی و دروستبوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای فەرمانداری. شۆفێرانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە، بە ئاماژەدان بەوەی کە داهاتەکانیان بە تەواوی بە چالاکی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکانەوە پەیوەستە، داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری بڕینی سوتەمەنی و گەڕاندنەوەی خێرای بەشەکانیان کردووە.