کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربونی دەیان پەنابەری ئەفغانستانی لە سەراوان

کوژران و برینداربونی دەیان پەنابەری ئەفغانستانی لە سەراوان

 

 

شەوی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، به‌هوی تەقەکردنی هێزە نیزامییەکان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک کە پەنابەرانی ئەفغانستانی هەڵگرتبوو، لە ڕێگای دەهەک لە ناوچەی سەراوان، لانیکەم ٢ پەنابەر کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بوون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەبارەی ناسنامەی کوژراوان و برینداربووان و ژمارەی ڕاستەقینەیان بەردەست نییە، بەڵام سەرچاوە سەرەتاییەکان ژمارەی برینداربووانیان زیاتر لە بیست کەس ڕاگه‌یاندوه‌. بەپێی وتەی شاهێدحاڵان: «هێزە نیزامییەکان بێ ئاگادارکردنەوە، تەقەی ڕاستەوخۆیان له‌ ئۆتۆمبێلەکە کردووە. لە ئەنجامیدا، چەندین کەس لە پەنابەران بە گوللە بریندار بوون و ئۆتۆمبێلەکەش ئاگری گرتووه.» هەروەها شاهێدحاڵان ده‌ڵێن: كه«لە دوای وه‌ڕگێرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌، زیاتر لە بیست کەس لە سەرنشینان بریندار بوون و بارودۆخی لانیکەم شەش کەسیان زۆر خراپە.»