مامۆستای زیندانی مەحمود سدیقیپور، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانونی سێنفی مامۆستایانی گیلان، رۆژی سێ شەممه ٥ی ڕەشەممه بە دانانی وەسێقە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم مامۆستایە کەمتر لە یەک هەفتە پێشتر دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا بوو. هێشتا هۆکاری فەرمیی دەستبەسەرکردنەکە بە شێوەیهكی ڕوون ڕاگەیەنراوە، بەڵام چالاکییە سنفییەکان و بەشداری لە چاڵاکییە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان وەک یەکێک لە هۆکارەكان باس دەکەن. شایانی باسه سەرچاوەکان دەڵێن ئازادبوونەکەی بە دانانی بارمته بووه و پەروەندەکەی هێشتا دانەخراوە.
