کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی کرێکارانی ئاو مەعدەنی داماش

مانگرتنی کرێکارانی ئاو مەعدەنی داماش

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاسەوانی کۆمپانیای ئاوی مەعدەنی داماش، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕه‌شه‌ممه، لە ناڕەزایەتی به‌ نەدانی مووچەکانیان دەستیان دایه  مانگرتن.

بەپێی وتەی ناڕازیان، کرێکارانی پاسەوان ٦ مانگ و کرێکارانی هێڵی بەرهەمهێنان ٤ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە. ئەم کرێکارانە بە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ دەڵێن، بەبێ مووچە، دۆخی ژیان و گوزه‌رانی خۆبان و خێزانەکانیان زۆر سەخت بووە. ئەوان هەروەها ده‌ڵێن کە کارگەکە بەرهەم دەهێنێت و کاڵاکانی خۆی دەفرۆشێت، بەڵام لەو بەرهەمە هیچ شتێک نەبووەتە پشکی ئەوان و ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دابین بکەن.