کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌شه‌ كرێكار له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئێران به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی شاری كاشان، به‌ هۆی سووتانی به‌شێك له‌‌و كارگه‌یه‌ تووشی ڕووداو بوون و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هاوكات دوو كرێكاری دیكه‌ له‌ شارستانیبه‌نسه‌ر به‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، به‌ هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كارگه‌یه‌كی كۆگای فه‌ناوه‌ران، به‌ سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره‌. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری بیناسازی له‌ گوندیقه‌ره‌ته‌په‌له‌ نێوان شاره‌كانی بیجاڕ و زه‌نجان، به‌ هۆی ڕووخانی دیواری به‌شێك له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، تووشی ڕووداو بوون و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.