ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، دایكێك و كچه‌كه‌ی به هۆی به‌شداریان له مه‌راسمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حسێن سلێمانی“، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نیروانا توربه‌تی نه‌ژاد و سایه ئه‌میرخانی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداریان له مه‌راسمه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای به‌دوادچوونی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
