کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كادری ده‌رمان له‌ ئێران

به‌رده‌وامی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كادری ده‌رمان له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان،فه‌رزانه‌ فه‌سیحیپزیشكی دانیشتووی شاری تاران، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو به‌ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها پزیشكان، به‌ هۆی ده‌رمانكردنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نوویان دیار نییه‌.