له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران و زانكۆكان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی بانگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی زانكۆی شه‌هید به‌هه‌شتی له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نه‌ناسراو، هه‌ڕشه‌یان لێ كراوه كه پێویسته له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له زانكۆكانی ئێران، خوێندكاران به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو و كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر زانكۆكان بوون.
