به‌یانی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر زیندانیاندا، ١١ زیندانی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١١ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “بورزو دیناروه‌ند، ئه‌فشار حه‌قیقه‌ت، نوره‌دین بادفه‌ر، شاهۆ خودایی، عیرفان نووربه‌خش، میرزا حه‌سه‌ن حه‌سه‌نوه‌ند، سهیموراد مورادبه‌یگی، ئیفهندیار گه‌راوه‌ند، فه‌ریبورز یاوه‌ری ئاباد، ئه‌میر قوبادی و ئارین حاجی وه‌ند” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، ئه‌لیگوده‌رز، ئیرانشه‌هر، زاهدان، سنه، دیزڵ ئابادی كرماشان، دزفوول، هه‌مه‌دان، یاسوج، نه‌هاوه‌ند و زیندانی ناوه‌ندی شاری كه‌ره‌ج” له سێداره دراون.
