ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی چه‌ندین زانكۆ له ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكاران له زانكۆكانی سه‌نعه‌تی شه‌ریف، زانسته پزشكییه‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌میر كه‌بیر و به‌هه‌شتی به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندیین كۆبوونه‌وه، وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران، درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن. هاوكات به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خوێندكاران و تێكهوڵچوون ڕووێ داوه، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگریی و مقاومه‌تی ناڕازیان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.
