ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گیانبهختكردووانی ڕاپەڕینی «ژن، ژیان، ئازادی» لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکانی ناڕهزایهتییهكان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان کرد و لە هەمان کاتدا پێداگرییان لەسەر گرنگی یەکگرتوویی و هاودەنگی کرد.
لە ناوەڕۆکی ئەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە کوردستان ئەزموونی قوربانی و سەرکوتی زۆری تێپەڕاندووە، بەڵام گەیشتن بە ژیانێکی سەربەرزانە و دادپەروەرانە تەنیا بە یەکڕیزی و هاوپشتی مسۆگهر دەبێت. ئەوان هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووه کە ڕێزگرتن لە ئامانجی گیانبهختكردووان و دوورکەوتنەوە لە هەر چەشنە پهرتهوازهیی و بەکارهێنانی خوێنی قوربانییان بۆ مەبەستی سیاسی، پێویستە. ئامادەکارانی ئەم بانگەوازە داوایان لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کردووە کە لەم دۆخه هەستیار و ئاڵۆزهی ئێستادا، پێش ئەوەی دەرفەتەکان لەدەست بچن، هەوڵی دروستکردنی یەکگرتووییەکی ڕاستەقینە بدەن.
