بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كار و دۆخی هاتوچۆی كرێكاران، ٤٣ كرێكار له شاره جیاوازه‌كان تووشی ڕووداو بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم ڕووداوانە لە شارەکانی مه‌هاباد، ئیسفەهان، مەشهەد، تاران، ساوجبلاغ، توربه‌تی جام، گونبهدكاووس، ئاران و بیدگوڵ، ڕوبات كه‌ریم و نه‌یشابوور ڕووی داوە و نەبوونی ستانداردەکانی ئیمه‌نی شوێنی کار و کەمتەرخەمی ناوەندە په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆكاری ئه‌م ڕووداوانه ده‌ستنیشان كراوه كه به هۆیه‌وه ١٤ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه. هەروەها، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبه‌ندان، پاسی هەڵگری کرێکارانی یەکێک لە کۆمپانیاکانی شارۆچكه‌ی پیشەسازی کاوە لە شاری ساوە، هه‌ڵدێراوه و لە ئەنجامدا ١٠ کرێکار بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
