به‌پێی ئەو وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كەشی ئەمنی له هه‌ندێك له شاره‌كانی كوردستان و ئێران توندتر كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێرەی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له شاری كرماشان، هێزه ئەمنییه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كان و به تایبه‌ت له گەڕەکی فیردەوسی كرماشان جێگیر كراون و جوڵه و چاودێرییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبووه‌ته‌وه. هاوكات له شارستانی “گوڵشەن” سه‌ر به پارێزگای سیستان و بەلوچستان، هەلیكوپتهرێكی سه‌ربازی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی شاردا سووڕاوه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كه‌شێكی ئەمنی و نیگه‌رانی له ناو هاووڵاتیاندا.جێگای ئاماژه‌یه كه ئەم کردەوانە له كاتێكدا ڕوو ده‌ده‌ن كه ڕژیم له ماوه‌ی ڕابردوودا به توندی به‌ره‌نگاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام گوشاری ناوه‌نده ئەمنییه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتیان په‌ره‌ی سه‌ندووه. چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئەم هەنگاوانه زیاتر له هه‌موو شتێك هێمای ترسی ڕژیم له بەرزبوونەوەی شەپۆلی نوێی ناڕهزایهتییهكانه.
