لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وێڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و بەندکراوان دژ بە لەسێدارەدانی زیندانیان، ٩ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ٩ هاووڵاتییە کە ناسنامەی ٨ کەسیان بە ناوەکانی “ڕەحمان عومەری، مێهرشاد پەنجی، فارز بابایی، عەلی جەعفەر سادقی، موختار عەزیزیان، میلاد قائیدی، ڕەحیم مەشایخی و حەسەن نارۆیی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “وەکیل ئابادی مەشهەد، ئیسفەراین، ساری، بۆکان، بێهبەهان، تایباد، بجنورد، ماهشەهر و فیردەوس” لەسێدارەدراون.
