به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، لە لایەن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تارانەوە، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەر دوو شارومەندی بریتانیایی سەپێندراوە.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئەو دوو شارومەنده به ناوه‌كانی “لیندسی و کریگ فۆرمەن” به تۆمه‌تی “سیخوڕی” مه‌حكوم كراون. ناوبراوان له مانگی بەفرانباری ١٤٠٣ی هه‌تاوی و له كاتی گه‌شتێكی جیهانی، له لایه‌ن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانی ئێڤین ڕاگیراون.جێگای ئاماژه‌یه كه ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له ماوه‌یەکی كورت و به بێ ئیمكانی بەرگرییەكی ڕاستەقینه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ ئەنجام دراوه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کردووەتەوە كه ئەوان ته‌نها گه‌شتیار بوون و هیچ چالاكییه‌كی تایبەتیان نه‌بووه.
