به‌پێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییه‌كان، له كاتێكدا دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا له ئوتریش کۆتایی پێهاتووە، ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوو وڵات بەرزبووه‌ته‌وه و هەرەشە سیاسی و سەربازییەکان زیادیان کردووە.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له دوای خولی دووهەمی وتووێژەکان، به‌رپرسانی ئامریکا جه‌ختیان له سه‌ر وەستاندنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه كه له “مافی” پیتاندن پاشەکشە ناکەن. هاوكات ڕاپۆرتەكان باس له ئامادەباشی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئەمریکا ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوه كه ئەگەر ڕێككەوتنێك پێكنەهێنرێت، هەنگاوی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر.
