به‌پێی دوایین هه‌اوڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره‌كان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی زاهدان، ئیرانشه‌هر، نیكشه‌هر و چه‌ندین شاری دیكه‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به مانۆر له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كان، هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ده‌ن. هاوكات سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین ماڵی هاووڵاتیان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ هۆكار هێرش كراوه‌ته سه‌ری و به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و ماڵانه هه‌ڵسوكه‌وت كراوه.
