کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران لە ئێران

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران لە ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو خوێندکار لە زانکۆکانی تاران و یاسوج دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی زانکۆی تاران بە ناوینیما ئەمیریتەمەن ٢٠ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. هەروەها ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی دیکەی زانکۆی یاسوج بە ناویعەلی باقریتەمەن ٢١ ساڵ، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.