کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی ١٣ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی ١٣ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1 2

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوە ڕێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و زۆرێك له‌ بەندکراوان دژ بە سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر زیندانیان، ١٣ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ١٣ زیندانییە بە ناوەکانیئیسماعیل کەلهوری، عەلی سەفا ڕەجەبیان، کەیسوم ڕەئووفی، مەجید تەوەکولی، موجتەبا ئەفشار، جەلیل شەمسی، مورتەزا ئەفراشتە، خودایار جەهان تیغ، یاسر قاسمی، عماد زەیدی، دوشەنبە تاجیک، موحس سەیدی و ڕەسوول خانیبە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانلە زیندانەکانیلاهیجان، گوناباد، مەهاباد، سەبزەوار، مەلایر، دامغان، مەشهەد، کاشمەر، شەهرکورد، بووشێهر، چابەهار و شیرازلە سێدارە دراون.