ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٦ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ڕایانگه‌یاند كه به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ده‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه، لانیكه‌م ٣٠٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سێداره‌دراون و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌یان له سه‌ره. له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌ندكراوانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو گوشاره‌كانی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌رپرسانی زیندان، درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن و هیچكات كۆتایی به مافخوازی ناهێنن.
