له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره له ئێران، ١٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و ١٣ زیندانییه به ناوه‌كانی “ئاره‌ش داوه‌ری، سه‌عید ئادینه، كه‌یهان ڕوزی، كیاره‌ش له‌شكه‌ری، ئه‌میرحسێن قه‌ده‌می، ئاقاپوور، پهنجعهلی ئیبراهیمی، په‌یمان خانی، محه‌ممه‌دڕه‌زا عهبجوڵڵاهی، ده‌رویش عه‌لی ئیمامی، ڕه‌زا به‌راتی، حه‌سه‌ن كه‌مه‌ره‌یی و كه‌ریم گه‌رایی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “بووشێهر، شه‌هركورد، ئێسفه‌راین، بۆكان، بێهبه‌هان، بجنورد، ماهشههر، فردۆس، ساری، مه‌شهه‌د، كاشمه‌ر، گوناباد و تایباد” له سێداره دراون.
