به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار له شاری ته‌ورێز، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا ئه‌فشاری نه‌ژاد” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری ته‌ورێز، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرا. ناوبراو پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “موحاربه“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌روه‌ها چالاكانی مافی مرۆڤ هوشداریان داوه كه مه‌ترسی نهێنی له سێداره‌دانی له ئارادایه.
