ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شارستانی شوشته‌ر سه‌ر به پارێزگای خوزستان، به ته‌قه‌ی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
به‌پێی دوایی هه‌واڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “”حسێن كهرهموڵڵاچهعهب” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ئه‌ندیشه” ی شوشته‌ر، له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ڕژیمدا دراوه‌ته به‌ر دسڕێژی گولله و به سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانی له‌ده‌ست بدات.
