به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، به تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا مه‌ترسی له سێداره‌دانی له ئارادایه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “موسلم سه‌یدی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به هۆی به‌شداری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان سهرهڕار ڕووننهكردنهوهی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵی، به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یندراوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له سێداره بدرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژانه گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و گیانبه‌ختكردووان به‌رزتر ده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له بنه‌ماڵه‌كان ته‌نانه‌ت ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌بینیوه.
