کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کارێكارانی شارەوانی ئەندیشە

ناڕەزایەتی کارێكارانی شارەوانی ئه‌ندیشە

ژمارەیەک لە کارێكارانی شارەوانی ئەندیشە، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی رێبه‌ندان لە ناڕەزایه‌تی به‌ نەدرانی مووچەکانیان ناڕەزایەتییا دەربڕی

بە پێی وتەی ئەم کرێکارانە، زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە کاتی پێویست بۆ درانی مووچەی مانگی به‌فرانبار تێپەڕیوە، بەڵام په‌یمانكار هێشتا مووچەکانیانی لە هەژمارە بانکییەکانیان نەکردووە. ئەم كرێكارانە کە نیگەرانی دابینکردنی پێداویستی بنەماڵەکانیانن، دەڵێن نەدانی مووچە لە کاتی خۆیدا کێشەی مەعیشەتی گەورەی بۆ دروست کردوون. یەکێک لە كرێكاران وتی: سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ دانی حه‌قده‌ستدكان هەڵنەگیراوە