سێ زیندانیی سیاسیی کورد، “زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی و موتەلب ئەحمەدیان” لە زیندانەوە پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەربڕی.
لە پەیامەکەدا هاتووە: کاتی ئەوە هاتووە خەڵکی کوردستان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئەوانەی بە دوای ئازادیدا دەگەڕێن لەكهناری ڕۆژئاوای کوردستاندا بووەستن، بەرخۆدان بێهودە نییە ئەگەر لەسەر بنەمای هۆشیاری و ئیرادەی ئازادی کۆمەڵگە و مافی بەرگری لەخۆ بێت.
