به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ له سه‌ر داخرانی شیركه‌تی سامان كاشی بروجرد، هێشتا وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٩٢ی هه‌تاوی تاكوو ١٣٩٦، لانیكه‌م ٧٥ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته به بیانووی نه‌بوونی داهات له لایه‌ن كارفه‌رماكانه‌وه ده‌ركراون و نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ ندراون، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌دا دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. شایانی باسه كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای حوكمی قه‌زایی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و شیركه‌ته، به هۆی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی حوكمه‌كه، هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان پێیان نه‌دراوه.
