ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئارام نی‌ك په‌ی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌ی له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
