به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، چالاكێكی سنفی خه‌ڵكی شاری هه‌رسین سه‌ر به شاری كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
