به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌ت، هێشتا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامن.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، شاری كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان به توندی له لایه‌ن چه‌كدارانی حكومه‌ت و ئه‌رته‌شی توركیاوه گه‌مارۆ دراوه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی سووریا به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی هێڵی ئینته‌رنێتی له ئه‌و شاره و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی داخستووه. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، ڕژیمی توركیا ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته و هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی ئه‌و شاره كردووه و مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی به‌رفراوان له ئارادایه.
