کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌كارهێنانی په‌هبادی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كاندا

به‌كارهێنانی په‌هبادی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا، به‌ چڕی په‌هباد و درۆنی سه‌ربازی به‌ مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ناڕازیان به‌ كار هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئیلام و چه‌ندین شاری دیكه‌، كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ به‌ره‌به‌ره‌ی ڕووخاندایه‌ به‌ چڕی په‌هبادی سه‌ربازی به‌ كار هێناوه‌ تاكوو ناڕازیان و لیدری خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستنیشان و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمنه‌ك ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانه‌، به‌ڵكوو به‌ تەواوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه.