کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ساز كردنی دۆسیه‌ی قه‌زایی بۆ ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تی شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم

ساز كردنی دۆسیه‌ی قه‌زایی بۆ ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ ئێران

به‌ پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، دادستانی شاری تاران ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ناڕازیان به‌ تۆمه‌تیشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیم، حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كران ده‌ر كراوه‌.

محه‌ممه‌د ساڵحیدادستانی گشتی شاری تاران له‌ وتوبێژێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردوو له‌ ئێران، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تیموحاربه‌یانشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمبه‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو كات به‌ مه‌به‌ستی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ یان حوكمی قورسی زیندان، ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌ سه‌ر به‌ندكراواندا سه‌پێندراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهانه‌وه‌ هه‌موو كات دژ به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه‌ كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه‌.