به وته‌ی “موحسن به‌یات” پارێزه‌ری “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئه‌و به‌ندكراوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد كراوه.
ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ “فه‌رزانه قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” و چه‌ندین كه‌سی دیكه، له دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ كوژرانی یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی شاری كه‌ره‌جه‌وه حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دورخرانه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا. ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و خراپی دۆخی ته‌ندروستی، مانی له خواردن گرتووه و له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه.
